AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٢٠ ١٢:٠٦

1.2 میلیۆن هاووڵاتی لە کوردستانی سووریا پێویستیان بە یارمەتی خێرایە

1.2 میلیۆن هاووڵاتی لە کوردستانی سووریا پێویستیان بە یارمەتی خێرایە

سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە سووریا و نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس لە حەلەب و باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەیرانی مرۆیی لە سووریا بەردەوامە لە خراپتربوون، بەپێی ئامارەکانی هەرێمی کوردستان، نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس لە حەلەب و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی بەپەلە هەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA)، چڕبوونەوەی شەڕ لە هەندێک ناوچە، لافاوێکی بەرفراوان بەدرێژایی ڕووباری فورات و لێشاوی زیاتر لە 460 هەزار کەس لە لوبنانەوە بۆ سوریا، فشارێکی بێ وێنەیان خستۆتە سەر خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ژێرخانی مرۆیی، ئەمەش پێویستییەکانی فریاگوزاری بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

UNFPA ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنێو ئەوانەی پێویستیانە نزیکەی ٢٩٥ هەزار ژن لە تەمەنی زاوزێدان، کە جگە لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، بەپەلە پێویستیان بە چاودێری تەندروستی زاوزێ، خزمەتگوزارییەکانی منداڵبوونی سەلامەت و پشتگیری پاراستن هەیە.
هەروەها ئاژانسەکە هۆشداری داوە لە زیادبوونی مەترسی توندوتیژی دژی ژنان و کچان، بەتایبەتی لە پەناگە کاتییەکان و ناوچە چڕەکانی دانیشتن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پچڕانی دامەزراوە تەندروستییەکان، زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابووری و زیادبوونی دانیشتوانی ئاوارە، بە شێوەیەکی جددی ڕێگری لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵایەتی کردووە.
UNFPA ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە دەیان هەزار کەس لە ڕێگەی دامەزراوە جێگیرەکان و تیمە ئانلاینەکانەوە سوودمەند بوون لە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی زاوزێ و پشتیوانییەکانی.

بەڵام ئاژانسەکە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستی بە بودجەی زیاتر هەیە بۆ بەردەوامبوون و فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە فریاگوزارییەکان، هەروەها کەمیی بودجە وەک تەحەددایەکی گەورە لە وەڵامدانەوەی قەیرانی مرۆیی لە سوریادا دەمێنێتەوە.

News ID 59941

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha